

ڕێبەری پێشکەوتووی زانکۆکان، کۆنمرە و هەڵبژاردنی داهاتووی ئەکادیمی
خزمەتگوزاری سەرانسەری بێبەرامبەر بۆ هاوکاریکردنی قوتابییان.
پاڵپشت بە داتا و نمرەکانی فەرمی خوێندنی باڵا.
نمرە و هەڵبژاردنەکانت بە پارێزراوی لە بڕاوسەرەکەت دەمێننەوە.
سەرجەم ڕێبەری زانکۆکان، کۆنمرەی بەشەکان، ئەژمێرەری زیرەکی نمرە، ڕای قوتابیان، و هاوبەشکردنی لیستی ڕیزبەندی بە کۆد و لینک ڕاستەوخۆ لەناو مۆبایلەکەتدا. بەردەستە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئایفۆن بەخۆڕایی.
✨ نوێ: هاوبەشکردنی لیستی ڕیزبەندی بە کۆدی ٦-پیتی و لینک
دەتوانیت ڕیزبەندییەکەت بە کۆدێکی کورت (٦ پیت/ژمارە) یان بەستەری ڕاستەوخۆ بنێریت بۆ هاوڕێ و خێزان لە وێب و ئەپدا یان لیستەکەی ئەوان هاوردە بکەیت.
زانکۆلینک پێشکەوتووترین، خێراترین و سەربەخۆترین پلاتفۆرمی ڕێنوێنی ئەکادیمییە لە هەرێمی کوردستان. دروستکراوە بۆ ئەوەی پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین و هەڵبژاردنی بەشەکان بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بکاتە ئەزموونێکی زانستی، ئاسان و دوور لە سەرلێشێوان. تەواوی خزمەتگوزارییەکانی زانکۆلینک بەخۆڕایی و بێبەرامبەرن بۆ هەموو فێرخوازان.
هەژمارکردنی دەستبەجێی بەشە شایستەکان بەپێی نمرە و پارێزگاکەت بە سەدی ورد.
ڕێبەری سەرتاسەری زانکۆ، کۆلێژ، و کەمترین نمرەکانی گشتی، پارالێڵ و ئێواران.
بەردەست لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئایفۆن بۆ گەیشتنی بەردەوام لە هەموو شوێنێک.
بێ هیچ تێچوو و مەرجێک، خزمەتێکە بە خوێندکارانی داهاتووی نیشتمان.
گەشەپێدەری وێب و خوێندکاری ئەندازیاری سیستەمەکانی زانیاری (ISE)
پلاتفۆرمی زانکۆلینک لە بنەڕەتەوە لەلایەن ئەحمەد عەلی پالانی بە بەرزترین ستانداردەکانی تەکنەلۆژیا و بە ئامانجی خزمەتکردنی بێبەرامبەری خوێندکارانی کوردستان دروستکراوە و گەشەی پێدەدرێت. بیرۆکەی زانکۆلینک لە پێویستییەکی ڕاستەقینەوە سەرچاوەی گرت بۆ ئەوەی هیچ فێرخوازێک لە کاتی هەڵبژاردنی بەشەکاندا بەهۆی کەمی زانیارییەوە تووشی هەڵە نەبێت.