ڕێبەری فەرمی لەسەر هەردوو شێوازی هەژمارکردنی نمرە، بەکارهێنانی فلتەرەکان و دۆزینەوەی بەشەکان.
نمرەی پۆلی ۱۲ یان ماددە بە ماددە بنووسە. ئەگەر پۆلی ۱۰ و ۱۱ت هەیە، سێ-پۆلی چالاک بکە.
لەگەڕانەکەدا بەپێی کەمترین نمرەی وەرگرتن (Cutoffs)، بەشە گونجاوەکان بۆ نمرەکەت بدۆزەرەوە.
بەشەکان ڕابکێشە و ڕیزبەندییەکان بگوێزەرەوە، پاشان لیستی ڕیزبەندییەکەت پاشەکەوت بکە.
لە زانکۆلینک ۲ ڕێگە هەیە بۆ تۆمارکردنی نمرەکانت
نمرەی هەر ۷ ماددەکەت (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، بیرکاری، فیزیا/مێژوو، کیمیا/جوگرافیا، زیندەوەر/ئابووری) بە جیا بنووسە. سیستەمەکە ڕاستەوخۆ نمرەی کێشراوی تایبەت بە بەشە پزیشکی و ئەندازیارییەکان هەژمار دەکات.
ئەگەر کۆنمرەی گشتی هەژمارکراوت لەلایە (نموونە: 94.50)، ڕاستەوخۆ نمرەکەت بنووسە و پێویست بە داخلکردنی ماددەکان ناکات.
بە چالاککردنی دوگمەی سێ-پۆلی، سیستەم هاوکێشەی (80% پۆلی ۱۲ + 10% پۆلی ۱۱ + 10% پۆلی ۱۰) بەکاردەهێنێت. سێ-پۆلی تەنها لە کاتێکدا جێبەجێ دەکرێت کە نمرەکەت زیاد بکات یان پارێزگاری لێ بکات (زیانت پێ ناگەیەنێت).
پەڕەی گەڕان (Explore) ۲ شێوازی سەرەکی تێدایە
خوێندنی فەرمی حکومی بێبەرامبەر بەپێی نمرەی کێشراو.
خوێندنی حکومی بە تێچووی داشکێنراو بۆ نمرە کەمترەکان.
خوێندنی کاتی ئێواران لە کۆلێژ و پەیمانگا حکومییەکان.
دەتوانیت لیستەکەت بنێریت بۆ هاوڕێکانت، خێزان یان مامۆستای ڕاوێژکار
بە کلیک لە دوگمەی "هاوبەشکردن"، لینکێکی ڕاستەوخۆ کۆپی دەبێت کە دەتوانیت لە واتسئاپ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینێریت.
دەتوانیت کۆدێکی کورت بدەیت بە کەسی بەرامبەر؛ تەنها بە داخلکردنی کۆدەکە دەتوانێت تەواوی لیستەکەت ببینێت.
لیستەکەت لە هەوردا دەپارێزرێت و بە گۆڕینی ئامێر یان بڕاوسەر هیچ شتێک لەدەست ناچێت.
سەرجەم ڕێبەری زانکۆکان، کۆنمرەی بەشەکان، ئەژمێرەری زیرەکی نمرە، ڕای قوتابیان، و هاوبەشکردنی لیستی ڕیزبەندی بە کۆد و لینک ڕاستەوخۆ لەناو مۆبایلەکەتدا. بەردەستە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئایفۆن بەخۆڕایی.
✨ نوێ: هاوبەشکردنی لیستی ڕیزبەندی بە کۆدی ٦-پیتی و لینک
دەتوانیت ڕیزبەندییەکەت بە کۆدێکی کورت (٦ پیت/ژمارە) یان بەستەری ڕاستەوخۆ بنێریت بۆ هاوڕێ و خێزان لە وێب و ئەپدا یان لیستەکەی ئەوان هاوردە بکەیت.